9
1438 وه‌كان ا هوت ارده و ف پ س هم: وارده‌ی چ هی : دهروار مهڵهكان ی ما كو و ت هر : ی سان ا) ی* ت ه ق ی ف ه* ق ف ل ا3 اب پ ك ر: س مي ل ا3 اب3 پ ل ا: لاب م عا م ل ا ع3 ب را ل ا عه ي ود ل ر: اG س ع اب لاف تلا وا< ورد ك ی ردی ك- - kurdish > ان ات ات له رN ڵرڵكG ژ3 ب ه ت س ده ه3 ت خ ن ن م ما‌ء ل ع ل ا ی ن ا پ سZ رو چ ومه‌ر ع ومڵد) ت ی3 ج ی: حا ن وهرگڵڵاوهی: ه وی چ ڵدا پ ژ ب عه‌ر ر یe ی سا وان ی تG ش پ مه3 ج ژ ب د پ م و) : ا ر م ع ی عل ی ن ا پ س رو3 ج ل ا

فیقهی ئاسان: په‌رتووكی مامه‌ڵه‌كان: ده‌روازه ... · Web viewنموونه ی سپارده هاوچه رخه كان : وه ك ئه و پارانه ی له

  • Upload
    others

  • View
    0

  • Download
    0

Embed Size (px)

Citation preview

فیقهی ئاسان: په‌رتووكی مامه‌ڵه‌كان: ده‌روازه‌ی چوارده‌یه‌م: سپارده و فه‌وتاوه‌كان

فیقهی ئاسان: په‌رتووكی مامه‌ڵه‌كان: ده‌روازه‌ی چوارده‌یه‌م: سپارده و فه‌وتاوه‌كان

الفقه الميسر: كتاب المعاملات: الباب الرابع عشر: الوديعة والاتلافات

< كوردی -كردي - kurdish >

ده‌سته بژێرێك له زانایان

نخبة من العلما‌ء

((

وه‌رگێڕانی: حاجی ئومێد عومه‌ر چرۆستانی

پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز

ترجمة : أوميد عمر علي الجروستاني

مراجعة: بشتیوان صابر عزیز

سپارده و فه‌وتاوه‌كان

سوپاس وستایش بۆ خوای گه‌وره ومیهرهبان وه درود وصهڵات وسهلام بۆ سه‌ر موحه‌ممه‌دی كوڕی عه‌بدوڵڵا و ئال وبهیت و یار ویاوهر و شوێنكه‌وتوانی هه‌تا هه‌تایه .

به‌ڕیزان و خۆشه‌ویستان له چوار چێوه‌ی بابه‌تی مامه‌ڵه داراییه‌كان، جارێكی تر هاتینه‌وه خزمه‌ت ئێوه‌ی به‌رێز، ئه‌مجاره به‌یارمه‌تی خوای گه‌وره له‌باره‌ی سپارده و فه‌وتاوه‌كانه‌وه چوار بابهتتان بۆ باسدهكهین، بابه‌تی یه‌كه‌م : پێناسه‌ی ( سپارده = الودیعة ) وبه‌ڵگه‌ی مه‌شروعیه‌تی، بابه‌تی دووه‌م : مه‌رجه‌كانی دروستی سپارده، بابه‌تی سێهه‌م : چه‌ند حوكمێكی په‌یوه‌ست به سپارده، بابه‌تی چواره‌م: له‌باره‌ی فه‌وتاوه‌كانه‌وه .

بابه‌تی یه‌كه‌م : پێناسه‌ی ( سپارده = الودیعة) وبه‌ڵگه‌ی مه‌شروعیه‌تی .

1- پێناسه‌ی ( سپارده = الودیعة ) بریتیه له‌و شته‌ی یان له‌و كاڵایهی كه خاوه‌نه‌كه‌ی یان جێگره‌كه‌ی ده‌یدات به‌لای كه‌سێكه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بێ به‌رامبه‌ر بۆی بپارێزێت .

2- به‌ڵگه‌ی مه‌شروعیه‌تی ( سپارده = الودیعة ) : خوای گه‌وره له‌م باره‌یه‌وه فه‌رموویه‌تی : ﱡﭐ ﱌ ﱍ ﱎ ﱏ ﱐ ﱑ ﱒ ﱓ ﱠ () .

واتا : خۆ ئه‌گه‌ر له یه‌کتری دڵنیا بوون با ئه‌وه‌ی به ئه‌مین و ده‌ستپاک داده‌نرێت ئه‌مانه‌ته‌که‌ی بداته‌وه وبیگڕێتهوه بۆ خاوه‌نه‌كه‌ی .

هه‌روه‌ها له جێگایه‌كی تردا فه‌رموویه‌تی : ﱡﭐ ﲨ ﲩ ﲪ ﲫ ﲬ ﲭ ﲮ ﲯ ﱠ () .

واتا : بێگومان خودا فه‌رمانتان پێده‌دات که ئه‌مانه‌ته‌کان بده‌نه‌وه ده‌ست خاوه‌نه‌کانیان، چونكه هه‌ر شتێك به سپارده درایه ده‌ستت، ده‌بێت بیگێڕیته‌وه بۆ خاوه‌نه‌كه‌ی .

هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلى الله عليه وسلم ) له فه‌رمووده‌یه‌كی صه‌حیحدا فه‌رموویه‌تی : } أد الأمانة لمن ائتمنك, ولا تخن من خانك { () .

واتا : سپارده‌ی ئه‌و كه‌سه بده‌ره‌وه كه به سپارده پارێزی داناویت، وه خیانه‌ت و ناپاكیش له‌و كه‌سه مه‌كه كه خیانه‌ت و ناپاكی لێ كردوویت .

چونكه ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵك واده‌خوازێت كه ئه‌مانه‌ت و سپارده‌كان بگێڕریتهوه بۆ خاوه‌نه‌كانیان .

جا بۆیه هه‌ركه‌سێك باوه‌ڕ و متمانه‌ی به‌خۆی هه‌بوو كه سپارده پارێزه و خیانه‌ت له ماڵ و موڵكی خه‌ڵكی ناكات ئه‌گه‌ر لایان دانا، ئه‌وه سوننه‌ت وایه ئه‌مانه‌ت و سپارده‌ی خه‌ڵكی بگرێته خۆی، چونكه پێغه‌مبه‌ری پێشه‌وامان ( صلی الله علیه وسلم ) هانی موسڵمانان ده‌دات كه یارمه‌تی یهكتیری بده‌ن و به‌ده‌م جێ به‌جێ كردنی پێداویستیه‌كانی یه‌كتره‌وه بن، وه‌ك فه‌رموویه‌تی : } والله في عون العبد مادام العبد في عون أخيه { () .

واتا : خوای گه‌وره ومیهرهبان یارمه‌تی و كۆمه‌كی به‌نده‌كه‌ی ده‌كات، مادامێك ئه‌و به‌نده‌یه‌ی یارمه‌تی و كۆمه‌كی براكه‌ی بكات .

به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو زانی كه ناتوانێت پارێزگاری له ئه‌مانه‌ت و سپارده‌ی خه‌ڵكی بكات، ئه‌وه دروست نیه سپارده‌ی خه‌ڵكی وه‌ربگرێت ولای خۆی بیهڵێتهوه .

بابه‌تی دووه‌م : مه‌رجه‌كانی دروستی ( سپارده = الودیعة ) :

ئه‌بێت ئه‌و كه‌سه‌ی كه ماڵێك یان كاڵایه‌ك به سپارده لای كه‌سێك داده‌نێت ئه‌بێت ئه‌و كه‌سه له‌و كه‌سانه بێت كه هه‌ڵسوكه‌وت وتهصهڕوفی دروست بێت، بۆیه ئه‌گه‌ر هاتوو كه‌سێكی هه‌ڵسوكه‌وت دروست به ماڵه‌كه‌یه‌وه شتێكی لای مناڵێك یان شێتێك یان گێل و كاڵفامێك سپارده كرد، و ئه‌و كاڵایه لای ئه‌و كه‌سانه فه‌وتا و تیاچوو، هیچ زه‌مان و قه‌ره‌بوویه‌كی بۆ ناكرێته‌وه، چونكه ئه‌و كه‌سه خۆی كه‌مته‌رخه‌م بووه و ڕازی بووه ماڵه‌كه‌ی لای ئه‌و كه‌سانه بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو مناڵێك یان شێتێك یان كاڵفامێك شتێكی لای كه‌سێكی تر به سپارده دانا، ئه‌وا ئه‌و كه‌سه زامنی ئه‌و شته‌یه، چونكه ڕازی بووه ئه‌و سپارده‌یه‌ی لا دابنرێت، جا ئه‌گه‌ر فه‌وتا ئه‌وا خۆی كه‌مته‌رخه‌م بووه له فه‌وتان و نه‌پاراستنی به‌پێی پێویست .

بابه‌تی سێهه‌م : چه‌ند حوكمێكی په‌یوه‌ست به ( سپارده = الودیعة ) :

1- ماڵی سپارده كرا‌و ئه‌مانه‌ته لای كه‌سی پێی سپێرراو، بۆیه ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌و كه‌سه كه‌مته‌رخه‌م نه‌بوو له پاراستنی زامن نابێت له فه‌وتانی، چونكه وه‌ك هه‌موو ئه‌مانه‌تێكی تر وایه، كه‌سی ئه‌مینیش ئه‌گه‌ر كه‌مته‌رخه‌م نه‌بوو له پاراستنی ئه‌مانه‌ت و سپارده زامنی فه‌وتانیان نابێت، به به‌ڵگه‌ی ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ی كه پێغه‌مبه‌ری پێشه‌وامان ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رموویه‌تی : } لا ضمان على مؤتمن { () .

واتا : كه‌سی ئه‌مین و متمانه پێكراو زامنی سپارده‌یه‌ك نابێت ئه‌گه‌ر فه‌وتا لای .

2- به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌و كه‌سه‌ی سپارده‌ی لا داده‌نرێت، كه‌مته‌رخه‌م بوو له پاراستنی ماڵه‌كه، یان خۆی ده‌ستی هه‌بوو له فهوتانیدا، ئه‌وا ئه‌گه‌ر فه‌وتا وتیاچوو ئه‌و كه‌سه زامنی ئه‌و ماڵه‌یه و ده‌بێت قه‌ره‌بوووی خاوه‌نه‌كه‌ی بكاته‌وه، چونكه ماڵی غه‌یری خۆی فه‌وتاندووه.

3- ئه‌و كه‌سه‌ی كه ماڵ و كه‌لوپه‌لی خه‌ڵك سپارده ده‌كات لای خۆی، ده‌بێت ئه‌و كه‌لوپه‌ل و ماڵه له‌و شوێن وجێگایانه بپارزێت كه خه‌ڵكی بۆ پاراستنیان به‌كاریان ده‌هێنن، چونكه خوای گه‌وره فه‌رمانی كردووه كه سپارده‌كان بۆ خاوه‌نه‌كانیان بگێڕرێته‌وه، ئه‌مه‌ش نایه‌ته‌دی به‌وه نه‌بێت ئه‌و كه‌سه سپارده‌كان لای خۆی بپارێزێت و باش هه‌ڵیان بگرێت، وه هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌سه بۆیه ماڵه‌كه‌ی لای ئه‌و كه‌سه سپارده كردووه بۆی بپارێزێت و نه‌هێڵێت بفه‌وتێت، بۆیه كه‌سی سپارده لای كراویش ده‌بێت پابه‌ند بێت به پاراستنی ئه‌وه‌ی لای دانراوه، جا ئه‌گه‌ر ماڵه‌كه‌ی نه‌پاراست له فه‌وتان و تیاچوون ئه‌وه‌ی له‌سه‌ری واجب بووه ئه‌دای نه‌كردووه .

4- ئه‌و كه‌سه‌ی كه سپارده‌ی لا داده‌نرێت دروسته سپارده كراوه‌كه لای ئه‌و كه‌سانه دابنێت كه عاده‌ته‌ن ماڵی ده‌پارێزن، وه‌ك ئه‌وه‌ی لای ژنه‌كه‌ی یان كۆیله‌كه‌ی یان خهزنهدارهكهی یان خزمه‌تكاره‌كه‌ی دایبنێت، جا ئه‌گه‌ر هاتوو سپارده‌كراوه‌كه لای ئه‌و كه‌سانه به‌بێ كه‌مته‌رخه‌م بوون و ده‌ست درێژی كردن فه‌وتا، زامن نابن و قه‌ره‌بوووی ناكه‌نه‌وه.

5- ئه‌و كه‌سه‌ی كه سپارده‌یه‌كی لا داده‌نرێت، دروست نیه به‌بێ بوونی عوزرێك ئه‌و ماڵه سپارده كراوه به‌كه‌سێكی تر بسپێرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو عوزرێكی هه‌بوو، وه‌ك عوزری سه‌فه‌ركردن، یان كه‌وتنه سه‌ره‌مه‌رگه‌وه، ئه‌وا دروسته بۆی سپارده كراوه‌كه به كه‌سێكی تر بسپێرێت، جا ئه‌گه‌ر هاتوو له‌به‌ر بوونی یه‌كێك له‌و عوزرانه به‌كه‌سێكی تر سپارد و ماڵه‌كه لای كه‌سی دووه‌م فه‌وتا، ئه‌وا زامن نابێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو به‌بێ هیچ عوزرێكی شه‌رعی به كه‌سێكی تر سپارد و ئه‌و ماڵه سپارده كراوه فه‌وتا و تیاچوو، ئه‌وا زامنه و ده‌بێت قه‌ره‌بووی خاوه‌نه‌كه‌ی بكاته‌وه، چونكه كه‌مته‌رخه‌م بووه له پاراستنی سپارده‌كه .

6- ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌و كه‌سه‌ی كه سپارده‌ی لا داده‌نرێت ترسی هه‌بوو له پاراستنی سپارده‌كه، یان وویستی سه‌فه‌ر بكات، ئه‌وا واجبه له‌سه‌ری ماڵه سپارده‌كراوه‌كه بگێڕێته‌وه بۆ خاوه‌نه‌كه‌ی یان بۆ وهكیلهكهی، جا ئه‌گه‌ر ئه‌وانی ده‌ست نه‌كه‌وت كه سپاردهكهیان بۆ بگێڕێته‌وه، ئه‌وا ده‌بێت له‌گه‌ڵ خۆیدا بیبات بۆ سه‌فه‌ره‌كه‌ی ئه‌گه‌ر هاتوو زانی به‌و جۆره ماڵه‌كه باشتر ده‌پارێزرێت، وه گه‌رنا ده‌بێت ته‌سلیمی حاكم وده‌سه‌ڵاتداری شاره‌كه‌ی بكات، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌شی نه‌توانی ئه‌وا ده‌بێت لای كه‌سێكی متمانه پێكراوی خۆی دایبنێت، چونكه پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه وسلم ) پێش ئه‌وه‌ی كۆچ بكات بۆ مه‌دینه هه‌رچی ماڵ و سه‌روه‌ت وسامانی خه‌ڵكی كه لای سپارده كرا‌و بوو، لای ئوم ئه‌یمه‌ن داینان، وه فه‌رمانی كرد به عه‌لی كوڕی ئه‌بو طالب بیانگێڕێته‌وه بۆ خاوه‌نه‌كانیان () ، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر كه‌سی سپارده لاكراو نه‌خۆش كه‌وت و ترسی ئه‌وه‌ی هه‌بوو بمرێت، ئه‌وا واجبه له‌سه‌ری ماڵه سپارده كراوه‌كان بگێڕێته‌وه بۆ خاوه‌نه‌كانیان، خۆ ئه‌گه‌ر نه‌یتوانی بیانگێڕێته‌وه بۆ خاوه‌نه‌كانیان ئه‌وا ده‌بێت ته‌سلیمی حاكم وده‌سه‌ڵاتداری شاری بكات، یان لای كه‌سێكی متمانه پێكراو دایبنێت .

7- ئه‌گه‌ر هاتوو سپارده‌كراو ئاژه‌ڵ بوو، ئه‌وا واجبه كه‌سی سپارده‌كراو ئاڵف وئالیكی بۆ دابین بكات، وه ئه‌گه‌ر كه‌مته‌رخه‌م بوو وفهوتا، ده‌بێت قه‌ره‌بووی بكاته‌وه، وه گوناهباریش ده‌بێت چونكه كه‌مته‌رخه‌م بووه له گرنگیدان به گیاندا‌رێك، بێگومان ئاو وخوادرنیش به گیانداران پاداشتی له‌سه‌ره لای خوای گه‌وره .

8- كه‌سی سپارده‌كراو ده‌ستپاك وڕاستگۆیه، وووتهی قه‌بوڵ ووه‌رگیراوه، ئه‌گه‌ر بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی ده‌كرد كه سپاردهكراوهكهی گه‌ڕاندوه‌ته‌وه بۆ خاوه‌نه‌كه‌ی یان بۆ وهكیلهكهی، بۆیه ووته‌ی ئه‌و وه‌رده‌گیرێت له‌گه‌ڵ سوێند خواردنی ئه‌گه‌ر ووتی ماڵه سپارده‌كراوه‌كه به‌بێ كه‌مته‌رخه‌می و ده‌ستدرێژی كردن لای ئه‌و فه‌وتاوه، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر هاتوو خاوه‌ن ماڵه‌كه داوای له كه‌سی سپارده لادانراو كرد ماڵه‌كه‌ی بۆ بگێڕێته‌وه ده‌بێت خیڕا بۆی بگێڕێته‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو به‌بێ بوونی هیچ عوزرێكی شه‌رعی سپارده‌كه‌ی نه‌یگێرایه‌وه بۆ خاوه‌نه‌كه‌ی و فه‌وتا، ئه‌وا زامنی ئه‌و ماڵه‌یه و ده‌بێت قه‌ره‌بووی خاوه‌نه‌كه‌ی بكاته‌وه .

9- نموونه‌ی سپارده هاوچه‌رخه‌كان : وه‌ك ئه‌و پارانه‌ی له بانكه‌كان داده‌نرێت، ئه‌ویش به‌وه‌ی خاوه‌ن پاره له پێناو پاراستنی ماڵ وسامانی ده‌چێت بۆ بانك و مهبلهغهێك پاره به ژماره و كۆدێكی تایبه‌ت به‌خۆی ئیداع و سپارده ده‌كات، بانكیش هه‌ڵسوكه‌وت وتهصهڕوف به‌و پاره‌یه‌وه ده‌كات له به‌رژه‌وه‌ندی خۆی، وهه‌موو جارێك سودێكی جێگیر ده‌دات به‌و كه‌سه، به‌مه‌ش شێوه‌ی سپارده‌كه وه‌ك قه‌رزی لێ دێت لای بانكه‌كه، چونكه بانك وه‌ك ماڵ ودارایی خۆی هه‌ڵسوكه‌وت به‌و پاره‌یه‌وه ده‌كات، وله ئه‌ستۆ وذیمهی ئه‌ودایه، له‌سه‌ره‌تایشه‌وه به‌لێنی به كه‌سه‌كه داوه هه‌ركاتێك داوای پاره‌كه‌ی كرده‌وه بۆی بگێڕێته‌وه، دیاره ئه‌م جۆره‌ش له سپارده‌ی بانكه‌كان شێوه‌یه‌كی حه‌رامه چونكه ئه‌و سو‌و وڕیبا حه‌رامه‌یه كه خوای گه‌وره یاساغ و ڕیگری لێكردووه، بۆیه ده‌بێت موسڵمانان زۆر به ئاگابن له‌وه‌ی نه‌كه‌ونه مامه‌ڵه‌یه‌كی له‌و شێوه‌وه، به‌ڵام ئه‌و ودائیع و سپارده بانكیانه‌ی كه خاوه‌نه‌كانیان سوودی له‌سه‌ر وه‌رناگرن، وه‌ك كردنه‌وه‌ی حساب وژماره (جاریه‌كان )، هیچ گرفتێكی تێدا نیه، چونكه خاوه‌نه‌كه‌ی هیچ زیاده وسوودێكی له‌سه‌ر وه‌رناگرێت، به‌ڵاك ئه‌گه‌ر هاتوو بانك خاوه‌ن پاره‌كه‌ی پابه‌ند وئیلزام كرد به وه‌رگرتنی سوود وزیاده، وه ئه‌ویش ناچار بوو كه پاره‌كه‌ی ئیداع و سپارده بكات له‌و بانكانه، به‌وه‌ی ئه‌گه‌ر ئیداع و سپارده‌ی نه‌كرد ماڵ وسامان وپاره وپوڵی دووچاری زیان وتیاچوون ده‌بویه‌وه، ئه‌وا له‌و كاته‌دا ئه‌و سوود وزیاده‌یه وهردهرگرێت و له به‌رژوه‌ندیه گشتیه‌كانی موسڵماناندا خه‌رجی ده‌كات، وه‌ك خه‌رجكردنی له دروست كردنی ڕێگا وبان وپرد ونه‌خۆشخانه وهاوشێوه‌كانیان .

بابه‌تی چواره‌م : له‌باره‌ی فه‌وتاوه‌كانه‌وه:

ده‌ستدرێژی كردنه سه‌ر موڵك وماڵی خه‌ڵكی وبردنی به‌بێ هیچ هه‌ق ومافێك كارێكی حه‌رامه ونادروسته، وئاینی پیرۆزی ئیسلام یاساغی كردووه، بۆیه هه‌ر كه‌سێك ده‌ستدرێژی كرده سه‌ر ماڵی كه‌سانی تر و فه‌وتاندنی، له هه‌مان كاتدا ئه‌و ماڵه ماڵێكی ڕێزلێگراو بوو، ئه‌وا ئه‌و كه‌سه زامنیه‌تی و ده‌بێت قه‌ره‌بووی خاوه‌نه‌كه‌ی بكاته‌وه، هه‌روه‌ها هه‌ر كه‌سێك بوو به مایه‌ی تیاچوونی ماڵ وسهروهرت وسامانی كه‌سانی تر، به‌وه‌ی كه گورسی به‌ستنه‌وه‌ی ئاژه‌ڵێكی كرده‌وه و یاخی بوو، یان ده‌رگای په‌چه و خانه‌كه‌ی لێكرده‌وه، یان هه‌ر شێوه‌یه‌كی تری هاوشێوه‌ی ئه‌وانه، ئه‌وا ده‌بێت ئه‌و كه‌سه‌ی بووه به مایه‌ی فه‌وتان و تیاچوونی ئاژه‌ڵه‌كه قه‌ره‌بوووی خاوه‌نه‌كه‌ی بكاته‌وه‌و چونكه هۆكاری فه‌وتانی بووه .

ئه‌گه‌ر هاتوو ئاژه‌ڵ و ووڵاخ بوو ئه‌وا پێویسته له‌سه‌ری به‌شه‌و بیانپارێزێت ولهگهوڕ و خانی تایبه‌تدا بیانبهسێتهوه، وه نه‌هێڵێت ئه‌و ئاژه‌ڵ وووڵاخانه ببن به‌مایه‌ی خراپكردنی كشتوكاڵی خه‌ڵكی یان زیان گه‌یاندن به‌خۆی، بۆیه ئه‌گه‌ر هاتوو كه‌مته‌رخی كرد و بوو به مایه‌ی زیانگه‌یاندن له شه‌ودا، ئه‌وا كه‌سی كه‌مته‌رخه‌م زامنه وده‌بێت قه‌ره‌بووی زیان لێكه‌وتوان بكاته‌وه، چونكه ماڵ وسه‌روه‌ت وسامان وگیانی خه‌ڵكی ڕێزلێگیراوه ونابێت ده‌ستدرێژیان بكرێته سه‌ر، یان ببێت به‌هۆكاری خراپ بوون و تیاچوونیان .

كه‌سی ده‌ستدرێژی كار، یان ئاژه‌ڵی ده‌ستدرێژی كار، ئه‌گه‌ر هاتوو نه‌توانرا دهستدرێژیهكهیان بدرێته دواوه به‌وه نه‌بێت كه بكوژرێت، جا بۆیه ئه‌گه‌ر هاتوو كوژرا، هیچ زه‌مانه‌ت ناكرێت و قه‌ره‌بوو ناكرێته‌وه، چونكه كوشتنه‌كه‌ی بۆ به‌رگری كردن بووه له گیان ونه‌فسی خۆی، ئه‌ویش به به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی كه پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رموویه‌تی : } من أريد ماله بغير حق، فقاتل، فقتل، فهو شهيد{().

واتا : هه‌ركه‌سێك ده‌ستدرێژ كرایه سه‌ر ماڵ وسامانی به بێ هیچ هه‌ق ومافێك، وه له‌و پێناوه‌دا له‌گه‌ڵ كه‌سی ده‌ستدرێژكار جه‌نگا، وكوژرا، ئه‌وا شه‌هیده .

وه هه‌ركه‌سێك هه‌رشتێكی فه‌وتاند كه خوای گه‌وره ئه‌و شته‌ی حه‌رام كردبوو، وه‌ك ئامێره‌كانی موسیقا و گاڵته وگه‌پ، وه خاچ، وپیاڵه و په‌رداخی مه‌ی خواردنه‌وه، وكتێب وپه‌رتووكی بیدعه وگومڕاكهر، وكاسێت وگۆڤاری ڕووت وبه‌ره‌ڵا، ئه‌وا زامن نابێت وواجب نیه قه‌ره‌بووی خاوه‌نه‌كانیان بكاته‌وه، به‌ڵام ده‌بیت ئه‌وه‌ش بزانین ئه‌و كاره به‌و شێوه‌یه نیه كه هه‌ركه‌سه‌و به‌ئاره‌زووی خۆی هه‌ڵسێت به بێ پرسی حاكم وده‌سه‌ڵات ئه‌و كاره بكات، به‌ڵكو ده‌بێت حاكم وده‌سه‌ڵات ئاگاداری ئه‌وه بێت، و له‌ژێر چاودێری ئه‌ودا بێت، ئه‌ویش له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و گلدانه‌وه‌ی خراپه وههڵنهگیرساندنی ئاشوب وئاژاوه له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌دا ..

[ له‌خوای گه‌وره و میهره‌بان داواكارین كه به فه‌زڵ وبهخشندهیی خۆی یارمه‌تیمان بدات كه كه‌سێكی ئه‌مانه‌ت وسپارده پارێزه‌ر بین، وه به‌هیچ جۆرێك خیانه‌ت له سپارده وئهمانهتیان نه‌كه‌ین، وه نه‌بین به مایه‌ی ده‌ست درێژی كردنه سه‌ر سه‌روه‌ت وسامانی خه‌ڵكی و فه‌وتاندن وتیاچوونی ماڵ وحاڵیان] وه‌رگێڕ

وصلی الله وسلم علی سیدنا محمد وعلی آله وصحبه وسلم

(�) سوره‌تی البقرة : ئایه‌تی : 283 .

(�) سوره‌تی البقرة : ئایه‌تی : 283 .

(�) ئه‌بو داود به فه‌رمووده‌ی ژماره (3535) و تیرموذی به فه‌رمووده‌ی ژماره (1264) ڕیوایه‌تیان كردووه، شێخ ئه‌لبانیش به فه‌رمووده‌یه‌كی صه‌حیحی داناوه، بڕوانه په‌رتووكی ( الإروا‌ء : ج5/381).

(�) موسلیم به فه‌رمووده‌ی ژماره (2699) ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ی ڕیوایه‌تی كردووه .

(�) داره قوطني به فه‌رمووده‌ی ژماره (4113) ڕیوایه‌تی كردووه، وه بهیههقیش ڕیوایه‌تی كردووه (ج6/289)، شێخ ئه‌لبانی به هه‌موو ڕێگاكانیه‌وه به فه‌رمووده‌یه‌كی حه‌سه‌نی داناوه، بڕوانه : ( الإروا‌ء : فه‌رمووده‌ی ژماره 1547).

(�) به‌یهه‌قی ڕیوایه‌تی كردووه (ج6/289)، شێخ ئه‌لبانی به هه‌موو ڕێگاكانیه‌وه به فه‌رمووده‌یه‌كی حه‌سه‌نی داناوه، بڕوانه : ( الإروا‌ء : ج5/384).

(�) تيرموذی به فه‌رمووده‌ی ژماره (1420)، ڕیوایه‌تی كردووه، وه ووتویه‌تی : فه‌رمووده‌یه‌كی حه‌سه‌ن و صه‌حیحه، وه ابن ماجه‌یش به فه‌رمووده‌ی ژماره (2582) ڕیوایه‌تی كردووه، وه بوصیری له په‌رتووكی ( الزوائد ) دا سه‌نه‌دی ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ی به حه‌سه‌ن داناوه، هه‌روه‌ها شێخ ئه‌لبانیش به فه‌رمووده‌یه‌كی صه‌حیحی داناوه، ( بڕوانه : صحیح الترمذي، فه‌رمووده‌ی ژماره 1147) .